زایەڵە ـــ خاتوو شەقایق حەسەن زادە وەکوو نوێنەری وەرزشی ئێران لە کۆبوونەوەی باڵیۆزە گەنجەکانی لێژنەی نیشتمانی ئۆڵۆمپیک لە ئاکادێمی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیکدا ئامادە دەبێت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی فیدراسیۆنی تێنیس لەسەر مێز، شەقایق حەسەن زادە وەکوو نوێنەری لێژنەی نیشتمانی ئۆڵۆمپیکی ئێران بە مەبەستی ئامادەبوون لە شەست و چوارمین کۆبوونەوەی نیودەوڵەتی باڵیۆزە گەنجەکانی ئۆڵۆمپیک لە نێوان هەموو نوێنەرانی فیدراسیۆنەکاندا دەست نیشان کرا. ئەو کۆبوونەوە لە بەرواری 19ی جۆزەردانی 1403 تا یەکەمی مانگی پووشپەڕ لە وڵاتی یۆنان بەڕێوەدەچێت.